Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 08:40

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا: هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە

ئه‌مریكا: لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوی کرا. 

وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە ، گوتیشی ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین.

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.