ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوەیت شێخ سەباح حەمەد ئەلسەباح کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت تاوتوێ کرا. سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا.
سەرۆک وەزیرانی کوەیت سوپاسی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە و دەرفەتی باشی وەبەرهێنانیش لە هەرێم هەیە و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیمان لە گەل هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس دەولەتی کوەیتی کرد بۆ گرنگیدانیان بە پەیوەندیی لە گەل هەرێم و گوتیشی زەمینەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان هەیە و هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەران ناوخۆیی و دەرەکی دەکەین .
سەرۆک وەزیرانی کوەیت پێشوازی لهسهرۆک وهزیرانى ههرێمی کوردستان دەکات
سەرۆک وەزیرانی کوەیت: هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.