گرووپێكی 5 كه‌س به 30 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستگیركران
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل رایگه‌یاند ، شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌دواداچوون كرا و 30 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌نته‌ری شاری دهۆك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
وتیشى به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی دهۆك، توانرا هه‌ر 5 كه‌سه‌كه‌ش ده‌ستگیر بكرێن.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد 3 له‌وانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و یه‌كێكیان دانیشتووی كامپی مه‌خمووره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.