به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌نیازه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نخێل ڕۆدریگزی ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی خیتاڤی واژووبكات ئه‌ویش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی كه پێكانی هه‌یه‌و نزیكه‌ی شه‌ش مانگ له ڕیزی بلاوگڕانا داده‌بڕێ
ڕۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كرد كه به‌رپرسانی بارسا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌زامه‌ندی ئیداره‌ی خیتاڤی به‌ده‌ست بێنن بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه بۆ ڕیزی تیپه‌كه‌یان، بڕی مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕۆدریگزی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ له‌گه‌ڵ خیتاڤی ده ملیۆن یۆرۆیه
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه یانه‌ی بارسێلۆنا چاوی بڕیوه‌ته‌وه تواناكانی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان، هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه ئیداره‌ی بارسا هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مارتینێزی ته‌مه‌ن بیست‌ودوو ساڵ واژووبكات و ئاماده‌یه سه‌دویازده ملیۆن یۆرۆ وه‌ك بڕی مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ببه‌خشێته ئیداره‌ی ئینته‌رمیلان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.