ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌بڵیو ئێچ ئۆ، ڕایگه‌یاند كه ڕێنمایی و ڕاوێژی پێویست ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی دووههزاروبیستی تۆكیۆ ده‌كات بۆ پاراستنی وه‌رزشوانان و هانده‌ران له مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆرۆنا/، به‌ڵام فشار ناكاته سه‌ر لیژنه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاد
له‌مباره‌وه میشێل ڕیان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد كه ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هیچ چالاكیه‌ك نیه، به‌ڵكو ئه‌وان ڕێنمایی پێویست پێشكه‌شی ڕێكخه‌رانی چالاكیهكان ده‌كه‌ن و له مه‌ترسی هه‌ر په‌تایه‌كی كوشنده‌و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له توشبوون به‌م په‌تایانه ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه
ڕیان ڕوونیشیكرده‌وه كه بڕیاردران له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر چالاكیه‌ك ئه‌ركی ئه‌و وڵاته‌یه كه چالاكیهكهی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لای خۆشیه‌وه جۆن كۆتس سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی له لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند كه هیچ پلانێكی باری له‌ناكاو له ئارادانیه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی دووهه‌زاروبیست بۆ وڵاتێكی دیكه، كۆتس گوتیشی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی وڵاتی چین كه له هاوینی داهاتوو بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كانی ئۆڵۆمپیادی دووهه‌زاروبیست سه‌ردانی ژاپۆن ده‌كه‌ن
جێگای باسه ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆرۆنا له چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان بڵاوبۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارانی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه‌و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست خراونه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كاندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.