بكوژێك خۆی ڕادەستی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد كە لەشاری هەولێر هاوڵاتییەكی كوشتبو.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایگهیاند ، ڕۆژی 14-2-2020 ، كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی بەهۆی دەمەبۆڵەوە لەگەڕەكی كرێكاران لەشاری هەولێر كەسێك كوژراو بكوژەكەی هەڵات.
راشیدهگهیهنن ، دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت كە بكوژەكە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو ناچار تۆمەتبار (ع ، ق ، م )لەدایكبووی 1995ی دانیشتوی گەرەكی دارەتوو لەشاری هەولێر خۆی ڕادەستی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد.
پۆلیسی سلێمانى دهشڵێت ، تۆمەتبار پیشەی سكیورتی بووەو بەدەمانچە تەقەی لەهاوڵاتی (ف) كردووەو كوشتویەتی.
ههروهها راشیدهگهیهنن ، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی لەبنكەی پۆلیسی سەرا ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.