سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2020، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی جیهان كۆده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ستایشی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتووی دەسەڵاتدارییە لە عێراق ئەمەش بۆ لێهاتوویی و دانایی سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئێوە دەگەڕێتەوە. گوتیشی کۆمکاری عەرەبی پشتیوانیی لە مافەکانی گەلی کورد دەکات لە چوارچێوەی عێراقدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەڵویستی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست رۆڵێکی ئەرێنی لە سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکەدا بگێڕێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.