مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارک روتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، كۆبوونهوه.
ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارک رووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارۆدۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا رایگەیاند کە پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامیش دەبین لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. گوتیشی هانی کۆمپانیاکانی هۆڵەندا دەدەین بۆ پەرەپێدانی وەبەرهینانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان .
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ستایشی بەرنامەی چاکسازی کارگێڕی ودارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد و ئامادەیی هاوکاریکردنیشی دەربڕی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی هۆڵەندای کرد و تیشکی خستە سەر بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاتر بە پرۆسەی وەبەرهێنان.
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.