محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەڵێت: دەستکەوتێکی مێژوویمان بەدەستهێناوەو لەم هەفتەیەدا کابینەکە رادەگەیەنین.
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی نزیك ده‌بینه‌وه، كه خۆی له ته‌واوبوونی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تێكی بێلایه‌ن ده‌بینێته‌وه و دوور له ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی، له كه‌سانی ده‌ستپاك و كارامه پێكهاتووه.
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئاشكراشیكرد، په‌نا به‌خودا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كان دوور له هیچ ده‌نگۆ و دزه‌پێكردنێك پێشنیاز ده‌كه‌ین، پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی بدات.
شایه‌نی باسه رۆژی1ی ئەم مانگە، سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمیی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.