Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 05:22

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری کەنەدا دەکات

وەزیری بە گری کەنەدا: وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی و راهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە هارجیت سەججان وەزیری بەرگری کەنەدا کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری بەگری کەنەدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی و راهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی کەنەدای کرد بۆ هاوکارییەکانی وجەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵی نەهێشتنی ئەو فاکتەرانە بدرێت کە زەمینە بۆ سەرهەڵدان و چالاکبوونی تیرۆر دەرەخسێنن. وەزیری بەرگری کەنەدا هەروەها ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.