وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ردانی لیوای 12ی پیاده‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌مید وه‌زیر سورچی فه‌رمانده‌ی لیوای 12 و ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كانی لیواكه‌وه پێشوازی لێكرا.
رایده‌گه‌یه‌نن ، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌واڵپرسینی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 12، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌ركان باره‌گای نوێی لیوای 12ی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كرده‌وه،
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی لیواكه، سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی لیوای 12 باسیان له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی لیواكه و ره‌وشی سه‌ربازی و ئه‌منی سنووری ئه‌ركی لیوای 12كرد.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.