له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له شاری سۆران هاووڵاتیه‌ك 40 مساڵ زێر ده‌دۆزرێته‌وه و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
تالب ئۆغز راگه‌یاند:" رۆژی پێنج شه‌ممه رێگه‌ی به‌ر ده‌رگای ماڵه‌وه‌مان خاوێن ده‌كرده‌وه، كچه‌كه‌م كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه كارتۆنێكی دۆزیه‌وه و دایه ده‌ست كوڕه‌كه‌م وایان زانی بوورغوی ئۆتۆمبێله، به‌ڵام پاش ئه‌وه كه ته‌ماشامان كرد زێڕه، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادارمان كرده‌وه و داوای زانیاریه‌كانم لێ كرد، ئه‌ویش هه‌موو زانیاریه‌كی پێدام دوای ئه‌وه‌ی زێڕه‌كانم راده‌ست كرده‌وه.
سه‌نگه‌ر یاسین، خاوه‌نی زێڕه‌كه ده‌ڵێت:" هیچ شوێنێك نه‌مابوو بۆی نه‌چین، به‌ڵام هه‌ر نه‌مان دۆزیه‌وه و بێ ئۆمێد بووین له دۆزینه‌وه‌ی زێڕه‌كه، به‌ڵام پاش دوو رۆژ تالب په‌یوه‌ندی پێوه كردین و رایگه‌یاند زێڕه‌كانم دۆزیه‌وه، بۆیه زۆر خۆشحاڵ بووین و ده‌ستخۆشیش له تالب ده‌كه‌ین و نموونه‌ی زۆر بێت".
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.