د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، كاتی ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی 100 مه‌تریه‌كه‌ی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دیاریده‌كرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی:"پێشتر پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری وه‌كو پرۆژه له‌لای پارێزگای سلێمانی بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگا هیچ بودجه‌یه‌كی نه‌بوو، نه‌یتوانیوه جێبه‌جێیبكات. دواتر به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رپرسیارێتیی پرۆژه‌كه گواسترایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئه‌وان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه دیاری ده‌كرێت.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌سێ ساڵدا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.