مقهدەمی مافپەروەر عهلی جەمال قدووری بهرێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردهوه كهدوای ئهوهى شەوی ڕابردوو چەن کەسێکی نەناسراو بەئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا بەچەکی تاپڕ تەقەیان لە خاڵکی پۆلیسی فریاکەوتن ( 104) ی کەلار کرد لە شەقامی دەروازەی قەزای کەلار و هەڵاتن .
دوای لێکۆڵینەوەو گەڕان توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرابکەین و دوای دوو کاتژمێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرین .
راشیدهگهێنێت ، دوای دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان یەکێک لەتۆمەتباران خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی کەلارکرد
ناوبراو دهشڵێت ، لەئێستادا بەپێی مادەی 430 بەند کراوەو فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرچوە کەلەکاتی تاوانەکەدا لەگەلیدا بوە و پۆلیس پەڕاوی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.