له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی چڕ‌و پڕ له‌سه‌ر كێشه و گرفته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/2/2020 لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری و د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمێكی راوێژكاری ژمێركاری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كێشه‌و گرفته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له خه‌رجی و پێویستیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: بۆ خزمه‌تی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خێراتركردنی پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌و چاكسازی له وه‌زاره‌ت پێویسته به‌زوویی ئه‌و كێشه‌و له‌مپه‌رانه چاره‌بكرێن، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری دارایی و ئابووری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، کە جێی پێ‌زانین و سوپاسی ئێمەیە بەو پێیەی بەڕێزیان بەردەوام هاوکار و هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە بووە، به دیاریكراوی ئه‌و بابەتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر پرسی پله بهرزكردنهوەو ده‌رماڵه، وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، كه فشارێكی زۆری ئه‌فسه‌ران و پێشمەرگە له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ داواكردنی ئه‌و مافه‌یان كه شایسته‌ی خۆیانه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه له نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ران تێده‌گه‌ن و لای خۆیانه‌وه كاری وردبینی بۆ دۆسییه‌كان ته‌واوكراوه و كه‌موكوڕیه‌كانیش دیاریكراوه، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی دۆسیه‌كان له‌به‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمه و بەپێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسهیه ده‌كرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنی خاڵ و راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.