به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌رزاییه‌كانی شاری نه‌وسوودی سه‌ر به پارێزگای كرماشان ته‌قه‌یان له پۆلێك كۆڵبه‌ر كردووه و له ئاكامدا كۆلبه‌رێك كوژراوه و لانیكه‌م 8 كۆڵبه‌ری دیكه بریندار بوون.
كاتژمیر 8ی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌رزاییه‌كانی سنووری شۆشمێ ی سه‌ر به به‌خشێ نه‌وسوودی شاری پاوه، ته‌قه‌یان له‌كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و له‌ئاكامدا لانیكه‌م كۆڵبه‌رێك كوژراوه و 8 كۆڵبه‌ری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆراتنه‌ی كه به هه‌نگاو گه‌یشتوون، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی خه‌ڵكی گوندی دشه سه‌ر به شاری پاوه به ناوی ” ئه‌حمه‌د سه‌حرایی“ كوڕی موئمن“ به سه‌ختی بریندار بووه و دوای گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها 8 كۆڵبه‌ری دیكه كه خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌وسوود، پاوه، جوانڕۆ و سه‌وڵاوا بوون به ناوه‌كانی“عه‌زیم ئه‌مین زاده“، ”جه‌بار محه‌مه‌دی“، ”زاهید نووری“، ”شاهد ئه‌داك“، ته‌ها سوله‌یمانی“، ”جه‌لال نووری“، ڕه‌سووڵ هاشمی“ و ”شادمان سه‌یدی“ بریندار بوون.
جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی شاری نه‌وسوود، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین هه‌ڵكیان كواوه‌ته سه‌ر پایگای سپای پاسداران له‌و شاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.