Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 01:42

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێن

وردەكاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست خرایه‌ ڕوو
کوردستان TV
100%


وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری  ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێن و ھەر كاتێك بەڵگەنامە پێویستەكان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی دارایی نێردران، پرۆسەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوێنێ دوایین نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە، بۆ ئەوەی بە داواكردنی بەڵگەنامە یاساییە پێویستەكان لە وەزارەتی پەروەردە.

 دوای ئەوەش ھەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ئەم مەبەستە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە، بۆ ئەوەی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.

 راشیگه‌یاند ، ھەركاتێك بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە وەزارەتی دارایی، پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی  ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد  زیاتر لە 5 ھەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێندرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.