لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ 17/2/2020، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆلۆنێل سکات هۆلدن فەرماندەی سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆلۆنێل مارک ئەندێرس و شاندێکی یاوەری کرد.
رایدهگهیهنن ، لەمیانەی ئەو دیدارەدا ، تاوتوێی رەوشی ئەمنی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی هێزی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربارەی ئەو پرسانەی کە جێی بایەخی نێوان هەردووڵان کرایەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.