Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 00:34

4 راوچی دەستگیر کران کە دوو کەروێشک و 12 کەویان کوشتووە

پۆلیس: پەڕاوى لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کرا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى گەرمک بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگاى بەش توانیان 4 راوچى دەستگیر بکەن، کە هەستابوون بە کوشتنى 2 کەروێشک و 12 باڵندەی کێوى (کەو)، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر چوار چەکى جۆرى تاپڕو 22 فیشەکى تاپڕ و 2 چەقۆ و 1 ئۆتۆمبێل و 2 لایتى دەستى دا کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، پەڕاوى لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ رێکارى یاسایى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.