Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 21:53

ڤیدیۆ.. به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ شوقه‌یه‌کی شاری دهۆک ئافره‌تێک گیانی له‌ده‌ستدا

زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریش به‌ر شوقه‌ و باڵه‌خانه‌كه‌ گه‌یشت
کوردستان TV
#7
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ دهۆك به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ شوقه‌یه‌ك ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا

په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ دهۆك له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندین: به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ شوقه‌یه‌ك له‌ گه‌ره‌كی ماسیكێی شاری دهۆك ئافره‌تێك به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریش به‌ر شوقه‌ و باڵه‌خانه‌كه‌ گه‌یشت.

ڕاشیگه‌یاند: دوابه‌دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌مدكه‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ڕێگه‌یان گرت له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.