ئه‌و له شه‌قامه‌كانی شاری به‌یروت له لوبنان قه‌ڵه‌می ئه‌فرۆشت تاوه‌كو پاره‌یه‌ك په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها بتوانن پێی بژیت، كچه بچكۆلهكهیشی دابوو به‌سه‌ر شانیا .
"عه‌بدولحه‌لیم عه‌تار" خه‌ڵكی سوریایه و ئاواره‌یه و له لوبنانه هه‌رگیز به خه‌یاڵی دا نه ئه‌هات ئه‌و وێنانه‌ی كه كه‌سێك،گرتوویه‌تی كه به‌م شێوه‌یه قه‌ڵه‌م ئه‌فرۆشێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رتاپای ژیانی بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌رگیز بڕوای نه‌ده‌كرد .
دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوبونه‌وه ، له دوای ئه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی پاره كۆكردنه‌وه‌ی بۆ كرا سه‌ره‌تا كه‌سێكی ئایزلهندی به‌ناوی ( جیسۆر ئایسۆن ) له‌ژێر ناونیشانی ( با بگه‌ڕێیین به‌دوای ئه‌و پیاووهدا و هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌كانی لێ بكڕین كه ئه‌یه‌وێت بیانفرۆشێت ) .
عه‌بدول حه‌لیم ئه‌لعه‌تار خۆی ئاگای له‌م هه‌رایه نه‌بوو كه به‌هۆی وێنه ناخ ههژێنهكانێوه نرابۆوهو دنیای پڕ كردبوو تا ئه‌وكاته‌ی پیاوێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه،بانگی كردوو پێی ووت هه‌موو جیهان مه‌شغوڵ بوونه به كێشه‌كه‌ی تۆوه.
ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه بۆی كرابوو هه‌موو ته‌سه‌ور و تهوهقوعێكی تێپه‌ڕاندبوو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆی كۆكرابۆوه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به‌به‌شداری كردنی هاوڵاتیانی 84 ووڵات تونرا (191000) سه‌د و نه‌وه‌دو یه‌ك هه‌زار دۆلاربوو ته‌نها له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا ، بۆ عه‌بدول حه‌لیم ئه‌لعه‌تار كۆ بكرێته‌وه.
كاتێك عه‌بدول حه‌لیم به‌مه‌ی زانی ووتی: من باوه‌ڕ به‌مه ناكه‌م كه ڕووی داوه واهه‌ست ئه‌كه‌م كه ئه‌مه خه‌وبێت نه‌ك ڕاستی.
ئا لێره‌وه ژیانی ئه‌و پیاووه هه‌ژاره به ته‌واوی گۆڕا ، ده‌ستی كرد به ئیش كردن و سێ پرۆژه‌ی دانا :
نانه‌واخانه‌یه‌ك وه كه‌بابخانه‌یه‌ك وه چێشتخانه‌یه‌كی بچووك كه (( 16 ))
ئاواره‌ی خه‌ڵكی سوریای خسته‌سه‌ری و هه‌لی كاریشی بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌سته‌به‌ر كرد خوای گه‌وره زۆر به‌خشنده‌یه گه‌رپێت ببه‌خشێت ، سه‌رت سوڕده‌مێنێت له به‌خشینه‌كانی خودا به‌جۆرێك دڵی هه‌زاران كه‌س بۆت نه‌رم ده‌كات.
وه‌رگێڕانی/ م.ئیسماعیل حه‌یده‌ر قاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.