ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، له كۆمه‌ڵه‌ى سۆران بۆ چاودێریی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، نه‌وت و خواردهمهنى به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/2/2020، ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، له كۆمه‌ڵه‌ى سۆران بۆ چاودێریی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، نه‌وت و خواردهمهنى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خێزانى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیروان عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى سۆران چاودێریی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و نوێنه‌رى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، ڕایگه‌یاند" به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى وه‌ك كارى هه‌میشه‌یی خۆى، ویستى له‌گه‌ڵ خێزانه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بێت".
گوتیشى" ئه‌مڕۆ ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى 40 لیتر نه‌وت و خواردهمهنى و پێداویستیی ته‌ندروستی به‌سه‌ر 125 خێزان دابه‌ش ده‌كات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.