كرێكارێكی هیندی به‌شداری كرد له پێشبڕكێیه‌كی وه‌رزشیی نامۆ بۆ مه‌ودای 100 مه‌تر كه به 9.55 چركه مه‌وداكه‌ی بڕی و، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆماركرد، باشتر له‌و ژماره‌ی یوساین بۆڵتی جامایكی كه تۆماری كردبوو، كاتێك له ساڵی 2009 به 9.58 چركه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند.
ئایا سرینیڤاسا گودا كرێكاری بیناسازیی هیندی ته‌مه‌ن 23 ساڵان، دانیشتووی ناوچه‌ی كانتاكا له هیندستان، له یوساین بۆڵت خێراتره؟ ئه‌وه‌ی هیندییه‌كان ئاواتی بۆ ده‌خوازن و داواده‌كه‌ن پشتگیری ئه‌م پیاوه بكرێت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ملوانكه‌یه‌كی زێر بۆ وڵاته‌كه‌یان.
به‌ڵام به‌شداریكردنی گودا له پێشبڕكێی 100 مه‌تری له پاڵه‌وانێتی یارییه‌كانی راكردن نه‌بوو، به‌ڵكو له‌میانی پێشبڕكێیه‌ك بوو به ناوی "كهمبالا" له‌ناو كێڵگه‌ی برنج كه به ئاو و قوڕولیتاو داپۆشراو بوو، كه به‌شداربووان له‌ڕێگه‌ی گامێشه‌كانیان راده‌كێشرێن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی" بریتانی، له پێشبڕكێكه گودا مه‌ودای 145 مه‌تری به 13.62 چركه بڕی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مه‌ودای 100 مه‌تری به 9.55 چركه بڕیوه.
دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی نایاب به‌رامبه‌ر سه‌دان ته‌ماشاكار، گودا بۆ پێگه‌ی "ئاسیا نیوز ئینته‌رناشیۆناڵ" گوتی: "خه‌ڵك به راكه‌ری جامایكی یوساین بۆڵت به‌راوردم ده‌كه‌ن، ئه‌و پاڵه‌وانێكی جیهانییه، به‌ڵام من ته‌نها له كێڵگه‌یه‌كی پیسی برج راده‌كه‌م".

كیرین ریجیجو وه‌زیری حكوومه‌تی ناوخۆ، وێنه‌یه‌كی گودای له‌كاتی پێشبڕكێكه بڵاو كرده‌وه و، به‌ڵێنی دا كه ده‌بێت باشترین راهێنه‌ری وڵات راهێنانی پێ بكات.
هه‌روه‌ها گودا له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر گوتی: "به‌رپرسانی وه‌رزشیی هیندستان په‌یوه‌ندییان پێوه كردووم و، بلیتی گه‌شتكردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌رهێنام، رۆژی دووشه‌ممه ده‌گه‌مه باره‌گای سه‌ره‌كی وه‌رزشیی وڵات".
ئه‌وشی زیاد كرد، باشترین راهێنه‌ری بۆ دێنن، بۆ ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راست، هه‌روه‌ها گوتی، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م به‌هره نوێیه.
گودا بۆ رادیۆی "BBC"ی بریتانی گوتی: "بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له پێشبڕكێی كهمبالا ركابه‌ریی ده‌كرد، ئاماژه‌شی پێدا، گرنگی پێدانی بۆ ئه‌م پێشبڕكێیه له رۆژانی خوێندنی ده‌ستپێكرد". جه‌ختیشی كرده‌وه، دوو گامێشه‌كه‌ی كارێكی باشیان ئه‌نجام دا له‌كاتی پێشبڕكێكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.