بهرێوهبهرایهتى هاتووچۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفیرانە ئەکاتەوە کە ئەمڕۆ ١٨—٢—٢٠٢٠ لەکەلارەوە سەردانی شاری سلێمانی ئەکەن، بەهۆی چاکسازی و کارکردن تێیدا رێگای کەلار سلێمانی ، لەودیوی ناحیەی باوەنوور ڕێگاکە ئەبیتە یەک ساید واتا سایدی کەلار بۆ سلێمانی بەشیوەی کاتی لەسایدی بەرامبەرەوە هاتووچۆ ئەکەن.
هاتووچۆی گهرمیان ئاماژه بهوهش دهكات كه داوا لە شۆفێران ئەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و بەوریاییەوە شۆفیری بکەن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لەڕووداوی هاتووچۆ و سەلامەت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.