19 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی تیرۆركردنی شه‌هیدی سه‌ركرده فره‌نسۆ هه‌ریری تێده‌په‌ڕێت كه له هه‌ژده‌ی شوباتی ساڵی دووههزارویهك له لایه‌ن گڕوپێكی تیرۆریستیه‌وه له شاری هه‌ولێر شه‌هید كرا
شه‌هید فره‌نسۆ جیا له‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ناوبانگی سیاسی و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی دوو و چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی له قۆناغه جیاجیاكان له‌ئه‌ستۆ بووه، هاوكات له بواره‌كانی دیكه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشیه‌وه خزمه‌تی كردووه، شه‌هید فڕه‌نسۆ كه‌سێكی وه‌رزشوان و دۆستایه‌تیه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانان و هانده‌رانی وه‌رزشیه‌وه هه‌بوو و به خه‌مخۆری وه‌رزشوانان ناوده‌برا، به تایبه‌تی له یانه‌ی هه‌ولێر كه سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌كه بوو و له‌و ڕووه‌وه خزمه‌تێكی زۆری وه‌رزشوانانی شاری هه‌ولێرو كوردستانی كردووه، دروستكردنی یاریگاو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی كه شه‌هید فڕه‌نسۆ سه‌رپه‌رشتی كردووه‌و ئێستاش وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌ناوی ئه‌و كراوه، له‌ده‌ستدانی شه‌هیدی سه‌ركرده فره‌نسۆ هه‌ریری كۆستێكی كوشنده بوو بۆ وه‌رزشوانان و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له بواری وه‌رزش دروست كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.