Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 02:10

ژماره‌ی بریندارانی خۆپیشاندانی شه‌وی رابردووی به‌غدا بۆ 12 که‌س به‌رزبووه‌وه‌

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كانی به‌غدا ئاشكرایان كرد
بریندارانی خۆپیشاندان
کوردستان TV
100%

لەمیانی رووبەڕووبوونەوەکانی شه‌وی رابردووی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا لە ناوەڕاستی بەغدا، 12 خۆپیشاندەر برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كانی به‌غدا ئاشكرایان كرد، شه‌وی رابردوو رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە، هێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و به‌هۆیەوە 12 خۆپیشاندەر برینداربوون. 

هه‌روه‌ها گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا عەبدولکەریم خەڵەف رایگەیاند: دوای دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کابینەی حکوومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی هێزە ئەمنییەکان هەوڵ نادەن کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خۆپیشاندان مافێکی رەوای هەموو هاووڵاتییانە وەک لە دەستوور و یاسادا هاتووە، پێشووتریش نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاندبوو، ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی تاپڕ دژ بە خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکات کە بەهۆیەوە لەمیانی چەند رۆژی رابردوودا، دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.