دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی نه‌وتی لیبیا به‌یانامه‌یه‌ك له سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وولاته‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه ، به گوێره‌ی به‌یانامه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه له ئێستادا لیبیا ته‌نها سه‌د و سی و پێنج هه‌زار و حه‌وتسه‌د و چل و پێنج به‌رمیل له رۆژێكدا نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت.. دامه‌زراوه‌كه له باره‌ی زیانه‌كانی داخستنی ده‌رچه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیاوه ده‌لێت زیاتر له یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د ملیۆن دۆلار زیانیان پێ گه‌یشتووه له‌وكاته‌ی له رۆژی دوانزه‌ی مانگی رابردووه ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا به شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر دابه‌زیووه به هۆی گرووپه چه‌كداره‌كان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی له رۆژهه‌لاتی لیبیادا.
لیبیا زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار زیانی به‌رده‌که‌وێت
                            به هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه‌یه 
                        
                    
                
                100%
                
            
         
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.