وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دانانی پێوەری زیرەک بۆ کارەبای ماڵان و لە شاری ھەولێریش زۆرترین پێوەری زیرەک دانراوە.
به پێی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی كه تا ئێستا بلاوكراوه‌ته‌وه ، له رۆژی١١ی٢ی٢٠٢٠ لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان ٢٠٤ ھەزار پێوەری کارەبای زیرەک بۆ ھاوبەشەکان دانراوە.
ھەر بەپێی داتا‌کان لە شاری ھەولێر٨١ ھەزار پێوەر دانراوە، لە شاری سلێمانی٧١ ھەزار پێوەر.
لە دھۆک ٤٠ ھەزار پێوەر و لە گەرمیان١٢ هەزار و پێنچ سەد پێوەر دانراوە.
دانانی پێوەری زیرەک یه‌كێكه له پرۆژه گرینگ و ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه بۆ چاککردن و رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتیمانیه له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واو بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به هاوبه‌شانی زیاد ده‌بێت و ده‌بێته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی كه زیاده‌ڕۆی و سه‌رپێچی سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی كه‌م ببێته‌وه ..
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.