Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 19:52

سه‌رۆک بارزانی: نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانی دیموگرافی له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕووبدات

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا
کوردستان TV
#7
100%

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ـی 2ـی 2020 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆز جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاته‌كانی عێراق و هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌هێزبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق تاوتوێ كران.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی سووریا و دوایین هاوكێشه‌ مه‌یدانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و، بیروڕا له‌باره‌ی ڕۆڵی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ پێشهاته‌كانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا ڕێگه‌ له‌وه‌ بگیرێت گه‌لی كورد له‌ سووریا تووشی گرفت و چاره‌نووسی نادیار ببێته‌وه‌ و، نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانی دیموگرافی له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوو بدات.

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و بابه‌ته‌ بوو و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رز نرخێندرا و جه‌ختیش له‌ فراوانتركردنی هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه‌ كرایه‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.