Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 21:17

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: به‌هارێکی به‌ئازار بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێت

بژارده‌ی دیكه‌يان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

نه‌فتالی بینیت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر هێمنی بۆ شوێنی جووله‌كه‌نشینه‌كانی نزیك باشوور نه‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌وا به‌هارێكی به‌ئازار ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئیسرائیلی گشتی گوتی: ئه‌گه‌ر هێمنی بۆ باشووری ئیسرائیل نه‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌وا بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ به‌هارێكی به‌ئازار بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ كۆنترۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

گوتیشی: ئیسرائیل وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و مووشه‌كانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌غه‌ززه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.