Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 21:16

سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیتاڵیا: لە دۆستایەتی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەل هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بین

مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما لە گەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی  بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و راهێنان بە پێشمەرگە . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستا ن. 

 تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان . هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتالی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت. 

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیدان بە هەماهەنگی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی ئیتالیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتالی لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.