یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی پێشمه‌رگه‌ئاسای راگه‌یاند.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له یادی 67 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چالاكییه‌كانی خۆبه‌خشی له ته‌واوی كایه‌كانی ژیان له‌خۆ ده‌گرێت.
یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كات به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كاندا به‌رگریی له كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش له رێگه‌ی خۆیه‌وه چالاكیی خۆبه‌خش بكات كه خزمه‌تی نیشتیمان بكات.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بانگهێشتكردنی كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسان و چالاكوانانی له‌خۆگرتووه، وه‌ك ده‌ستپێكی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش كه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه ده‌ستیپێكردووه، له لایه‌ن حوسێن عوسمان تۆڤی به‌رپرسی نووسینگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان بانگهێشتی كاروان ئاكره‌یی كرا بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی پێشمه‌رگه‌ئاسا.
لای خۆشییه‌وه كاروان ئاكره‌یی بانگهێشتی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد كه به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.