به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كردوه‌وه دوای ئه‌وه‌ى شه‌وی 2/17 كاتژمێر یه‌كى شه‌و له‌نزیك گوندى شیخ عوبێد ئۆتۆمبێلێك خۆى كێشاوه به‌ستوونى كاره‌باو بووه‌ته هۆى پچڕانى هێڵی كاره‌بای چه‌ند گوندێك.
ئه‌ندازیار عه‌لادین صدیق به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای دوكان رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌نزیك گوندى شیخ عوبید ئۆتۆمبێلێكى خۆى كێشاوه به‌ستوونى كاره‌بادا، بووه‌ته هۆى پچڕانى كاره‌بای هێڵی كاره‌باى گونده‌كانى كانى مازوو، شێخ مه‌نسوریان، كانى وه‌تمان، باداوان و گونده‌كانى كڵاو سوران و قه‌سرۆك.
وتیشی: تیمه‌كانمان سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى هێڵهكهن و شۆفێره‌كه‌ش روبه‌رووى رێكارى یاسایی ده‌كرێته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.