ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2020، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پێشوازی له قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانیی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرد و له دانیشتنێكدا باسیان له دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا به یاوه‌ریی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، خاڵخاڵان، قادر كه‌ره‌م، ته‌كیه‌ی جه‌باری، قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شوان ئاماده بوون و به وردی دۆخی خزمه‌تگوزاریی ناوچه‌كانی خۆیان به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گه‌یاند.
ساسان عه‌ونی، سه‌رنج و پێشنیازی ئاماده‌بوانی دانیشتنه‌كه‌ی وه‌رگرت و پێی ڕاگه‌یاندن، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ خزمه‌تی ناوچه‌كه، له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنمایییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگه، بێ جیاوازی خزمه‌تگوزاری بگاته هه‌موو شوێنێك، هه‌روه‌ها داوای كرد فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت ده‌بێ ماندوونه‌ناسانه خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن، چونكه هه‌موو كارێك كه ده‌یكه‌ین، بۆ پێشكه‌شكردنی باشترینه به‌وان و لای ئێمه پێوه‌ر ڕازیبوونی هاووڵاتییانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.