بۆ جارێكی دیكه فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان بۆردومان کرد.
دەمژێر پێنج و نیو سهرلهئێوارهی ئهمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی ئێندزە کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری پشدەر بۆردومان کرد.
بەپێ زانیارەکان خانووی عبدلغەفار حسن کراوەتە ئامانج لە گوندەکە، بەڵام ئەم خانوە خاوەنەکەی چۆلی کردووە، پێ دەچێت گەریلایەکانی پەکەکەی تیادابن، ھیچ زەرەرو زیان نەزانراون.
وێرای بۆردومانەکە فرۆکەی ھەواڵگریش بەسەر ناوچەکە سوراوەتەوە، ئەو نائارامی بنارەکە ھەمیشە ترس لە دڵی دانیشتوانی بناری قەندیل ھەیە،بە ھۆی بنکەو بارەگای پەکەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.