ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریداوە ماوەی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراقی بۆ دوو مانگی تر درێژبکاتەوە، هەڵگرتنی ڤیزا سەرجەم دەروازە سنورییەکان دهگرێتهوه.
به گوێرهی ئاژانسی ههواڵی عێراقی، ئێران بڕیاریداوه، ماوهكه تا 27/4/2020 درێژبكاتهوه، بۆ ئهوهی هاووڵاتیانی عێراق و ههرێمی كوردستان، بتوانن بهبێ ڤیزا سهردانی ئهو وڵاته بكهن.
ئەم هەڵگرتنی ڤیزایە بۆ سەرجەم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
شایهنی باسه ماوەی چوار مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران بە دووجار بە شێوەی دوومانگ دوو مانگ، ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراقی هەڵگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.