كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندی چه‌خماخه سه‌ر به شارۆچكه‌ی دووبز شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌كه روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له بنکه‌ی دووبز به کوردستان تیڤی راگه‌یاند: تیرۆریستانی داعش ئه‌مشه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی چه‌خماخه له شارۆچكه‌ی دووبز و رووبه‌رووبوونه‌وه له نێوان دانیشتوانی گونده‌كه و تیرۆریستانی داعش روویداوه.
به‌پێ زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی 3 كه‌س له دانیشتوان گونده‌كه شه‌هید بووه و 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداره و دوو كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌رو شوێنه كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی گونده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌که گوتیشی: سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان له شارۆچكه‌ی دووبز له رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌ته ئاماده‌باشی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.