فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی راوكردن له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گرووپی نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "رۆژانه ژماره‌یه‌ك گرووپی نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به چه‌كی راوكردن ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه تا ئێستا ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی چه‌كی راوكردن پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌وه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا چه‌كی راوكردن به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بیگیرێته‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له خۆپیشانده‌ران كراوه كه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه ده‌ستگیر بكرێن كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، چه‌كی راوكردن به‌رامبه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كار ده‌هێنن.

پێشتر نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌وه تۆمهتباركردوو كه چه‌كی رواكردن دژبه خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌كار ده‌هێنن كه به هۆیه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.