Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 19:10

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکان کۆبوونه‌وه‌

له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاپای ڤاتیكان
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/2/19 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە و رەوشی بەیەکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و بارودۆخی كریستیانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسی پاپای ڤاتیكانی كرد، لە بەرامبەر پەیام و ئامۆژگارییەكانی بۆ قوڵكردنەوەی گیانی ئاشتیخوازی و لێبووردن وبەیەكەوەژیان لە نێوان گەلان و پێكهاتە جیاوازەكانی جیهان و عێراق و ناوچەكە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پوختەیەكی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە رووی بەیەكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی، كە هەمووان بە ئارامی و تەبایی دەژین و مومارەسەی مافە مرۆیی و ئایینی و كولتوورییەكانیان دەكەن، ئەمەش بەلای حكومەتی هەرێم، هەمیشە جێگەی بایەخ بووە. هەروەك پەناگەیەكی ئارامیش بووە بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر، كە بەهۆی توندوتیژی و بارودۆخی ناوچە جیاوازەكانی عێراق و سووریا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی قەداسەتی پاپاشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.  

قەداسەتی پاپای ڤاتیكان ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كرد، لەو كەشە ئارامەی بۆ تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان رەخساندوویانە و شوێنی ئەو ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرەیان كردۆتەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دەستەبەركردوون.

پاپای ڤاتیكان، سوپاسی هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی کوردستانی كرد، كە هەمیشە بە تەنگ پێكەوەژیان و ئاشتی و تەباییەوەیەوە بووە، لە رووبەڕووبوونەوەی گوتاری توندڕۆیی و شەڕی تیرۆریش لە عێراق و ناوچەكەدا، كاریگەرییەكی زۆری هەبووە و بۆ مرۆڤایەتی و ئازادی پێكهاتەكان  و پارێزگاریكردن لە ماف و كەرامەتیان، قوربانی زۆری داوە. 

لەو دیدارەدا، ئاماژە بە رەوشی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، كە جێگە و پێگەیان لە هەموو رووێكەوە پارێزراوە، ئەوەش خرایەڕوو، هەرێمی كوردستان نەك تەنها بۆ مەسیحییەكانی كوردستان، بەڵكو بۆ مەسیحییەكانی تەواوی عێراق، هەرێمێكی ئارام بووە و بە ئاسوودەیی دەژین و نموونەیەكی جوانی بەیەکەوەژیانە.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەری سەرۆکی حکومەت بوون بریتی بوون لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ، خالید شوانی وەزیری هەرێم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.