Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 18:10

راگه‌یاندراوێک له‌ لقی 3 ى که‌رکوکی پارتى دیموکراتى کوردستان

نەبوونی پێشمەرگە و ئاسایش لە ناوچە دابڕێندراوەکان هۆكاره‌ له‌شه‌هید و برینداربوونى خه‌ڵك
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، لقی 3 ى كه‌ركوكی پارتى دیموكراتى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، شەوی ۱٨ لەسەر۱۹ی۲ی۲۰۲۰ شەمشەمە کوێرەکانی تاریکی هێرشێکی تیرۆرستیان کردە سەر گوندی چەخماخەی سەر بەشارۆچکەی دووبز کە سەرجەم دانشتوانەکەی لەنەتەوەی کوردن بەداخێکی زۆرەوە لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و یەك هاوڵاتی تریش بریندار بوو .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەمە یەکەم جار نیە کە تیرۆرستان هێرش دەکاتە سەر ئەم گوندە و گوندکانی تر و سەرجەم ناوچەکە .

لقی 3ى كه‌ركوكی پارتى دیموكراتى كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەم بۆشاییە ئەمنیە کە لە پاش روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە دروست بووە و نەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لە ناوچەکە هۆکارە بۆ ئەم کارە تیرۆرستیانە کە خەڵکی ناوچەکە بونەتە ئامانج و رۆژانە لە سنوری ناوچە دابڕێندراوەکان شەهید و بریندار دەدەین و نەتەوەی کورد بەتایبەت بوەتە ئامانجی تیرۆرستان لەهەمان کاتدا ئیدارەی کەرکووك و دەزگا ئەمنێکان کەم تەرخەمە لە ئاست ئەم کارە تیرۆرستیانە و بگرە هاوکاریشن لەڕاکێشانی دەستی تیرۆرستان و هەر جارەو بەبیانویەك کوردستانیان لەم ناوچانە دەکەونە بەر هێرشی توندئاژۆکان و داگیركەرانی كوردستان، لەهەر بەشێكی نیشتیمانەكەماندا هەر ڕۆژە و بەجۆرێك لەژێر ناوێكدا گەلەكەمان جینۆساید و کۆمەڵکوژ دەكەن،ولەهەمان کاتدا داگیر کاری زەوی و ماڵ و موڵکی خەڵکی بەردەوامە .


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ بەناوی لقی۳ ی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە توندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆرستیە دەکەین و دڵنیایی دەدەین خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و بەردەوام دەبین لە بەگژداچونەوەی تیرۆرستان.
لەهەمان کاتدا داواکارین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ئەم پرسانە بێنە دەنگ و رێگە لەم تاوانانە بگرن هەوڵ بدرێ دۆخی ناوچەکە ئاسایی بکرێتەوە و هەموو توانایەك بخرێتە گڕ بۆ لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆرستان و هاوکارانیان .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.