Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 18:14

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

پیرۆزبایی لە سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە شاندی میوان كرد
کوردستان TV
#7
100%


لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و د. سەلاحەددین بابەكر كارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و د. محەمەد هاودیانی ئەندامی سەركردایەتیی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە شاندی میوان كرد و پێزانینیشی هەبوو بۆ ڕۆڵ و میانڕۆیی و هەڵوێستەكانی یەكگرتوو لە پڕۆسەی سیاسی و قۆناغە هەستیارەكانی ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و قەیرانی سیاسی لە عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەوڵدان بۆ دەستبەركردنی برایەتی و تەبایی سیاسی و یەكڕیزی لە پرسە نیشتیمانییەكان بە پێویست زانرا و جەختیش لە كاری هاوبەشی لایەنەكان و دامەزراوەكانی هەرێم كرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی كە ئاساییشی كۆمەڵایەتی و پەروەردە و بەهاكانی كۆمەڵگەی كوردستانی دەكەنە ئامانج.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.