Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 16:56

پڕۆژەی دووڕێیانی ڕێگای گرشین- سحێلا کرایەوە

درێژیی ڕێگاکە ٢٠ کم و دوو سایدە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ پڕۆژەی دووڕێیانی ڕێگای گرشین- سحێلا، کە ڕێگایەکی نێودەوڵەتییە، کرایەوە.

مەعسووم ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و پرد و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێیکردن لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" پڕۆژەی دووڕێیانی ڕێگای گرشین-سحێلا، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و لە ساڵی ٢٠١٧ــەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، ئەمڕۆ کرایەوە."

ناوبراو وتیشى" درێژیی ڕێگاکە ٢٠ کم و، دوو سایدە، هەر سایدێکیشی دوو لاینە، گوژمی تێچووی پڕۆژەکەش ٥٣،٦٤٨،٦٦٢ ملیۆن دۆلارە و لە لایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە تەمویل کراوە، کە لە چوار ئۆڤەرپاس و دوو ئاندەرپاس پێک دێت و، ڕێگایەکی نێودەوڵەتییە.''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.