لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێنت ، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی بێ سەرچاوە و دوور لە ڕاستی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی NRT گوایە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی توندتر و زیاتر دەگرێتە بەر سەبارەت بە ئەوکەسانەی لە وڵاتی ئێرانەوە دێن.
راشیدهگهیهنن ، بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی، رێکارەکانی خۆپارێزی و پشکنین لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان هەمان ڕێکارەکانی ڕۆژانی پێشووە و هیچ ڕێکارێک بەتەنها تایبەت نیە بە گەشتیارانی وڵاتی ئێران بەڵکو هەمان ڕێکارەکان بڕیاردراوی پێشووە بۆ رێگریکردن لەو ڤایرۆسە جگە لە وڵاتی چین کەوا گەشتیارانی گەڕاوە لە شوێنی تایبەت جیادەکرێنەوە بۆ مانەوە بۆماوەی 14 ڕۆژ، هیچ گەشتیارێک ڕێگری لێناکرێت و هیوادارێن هەواڵی چەواشە و دوور لە سەرچاوە و ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.