هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق: "ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو، حكوومه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه بێت كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تیایدا به‌شداربن، داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری بكات".
هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك مه‌رجی بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دانا كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت به‌م زووانه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی پێكبێندرێت به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت.
هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی سوننه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له كۆی ٣٢٩ كورسی خاوه‌ن ٤٠ كورسییه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق راگهندراوێك بڵاوكرایه‌وه .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو له لایه‌ن گه‌له‌وه متمانه پێكراو بێت، لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتی بكه‌ن و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو، حكوومه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه بێت بهجۆڕیك كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تیایدا به‌شداربن بێ ئه‌وه‌ی هێچ لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت".
هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو له‌میانی ساڵێكدا له به‌رواری پێكهێنانی، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری بكات، هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه بخاته‌گه‌ڕ كه چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت-دا بێت و گرووپه چه‌كداره‌كانیش له‌ناوببات.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو به جددی و كرداری پابه‌ند بێت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بو زێدی خۆیان، ئه‌و كه‌سانه‌ش قه‌ربوو بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا زیانیان به‌ركه‌تووه و چاره‌نووسی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش كه رفێندراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره ئاشكرا بكات و ده‌ست بكات به پڕۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان.
دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی ئاشكرای كردبوو كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داھاتوو پێكھاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.