مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: كوردستان خاکی ئاشتی و پێکەوەژیانە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له میانی چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كهناڵی تیڤی دوو ههزاری ئیتاڵی باسی له سهردان و كۆبوونهوهی لهگهڵ پاپای ڤاتیكان كرد و ڕاشیگهیاند كه کوردستان خاکی ئاشتی و پێکەوەژیانە.
ههر له چاوپێكهوتنهكهدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ لای پاپای ڤاتیکان، رایگەیاند: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ قەداسەتی پاپا، بۆ ئێمە جێی شانازی بوو، ئێمە سوپاسی گەلەکەی خۆمان گەیاندە بەڕێزیان و داوای پشتگیری و نزامانکرد بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و گەلەکەمان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، کوردستان بۆتە شوێنێکی سەقامگیر بۆ زۆر لەو خەڵکانەی لە دەستی داعش رایانکردووە، شانازی بەوەوە دەکەین کە توانیومانە پێشوازی لە یهك ملیۆن و 100 هەزار کەس بکەین، کە 80 هەزار کەسیان پەنابەرن لە سوریاوە هاتوون، ئەمانەمان هەموو بۆ پاپا باسکرد، کە زانیاری و ئاگاداری باشی هەبوو، هاوڕابوو لەگەڵمان و پێزانینی هەبوو بۆ ئەوەی ئەنجامی دەدەین.
ههر لهمیای چاوپێكهوتنهكهدا و لە وەڵامی ئەوەی هەرێمی کوردستان چۆن مامەڵە لەگەڵ کەمایەتییە ئاینییەکان دەکات، مهسرور بارزانی گوتی، کوردستان خاکی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، بە درێژایی چەندین سەدە وابووە و دەمانەوێت بەردەوامبین و هەروا بمێنین، ئێمە بە کەمینە ناویان نابەین، بەڵکو بەو خەڵکانەی باوەڕێکی تریان هەیە ناویان دەبەین، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دڵنیابن کە پێویستیان بە شوێنێک هەیە، هەمیشە دەتوانن بێنە کوردستان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.