دكتۆر سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه بڕه بوودجه‌كه به‌پێی داواكاریی و ده‌رخسته‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت، ئاشكرایشی ده‌كات كه وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رپشككردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی له لێدوانێكیدا گوتی: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوودجه‌یه‌كی فریاگوزاری ته‌رخانكردووه بۆ پێداویستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕی بوودجه‌كه به‌پێی پێداویستی ئێمه ده‌بێت، ته‌رخانكراوێكی تایبه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی بوودجه‌ی خۆمانه، به‌پێی ده‌رخسته‌كانی ئێمه ده‌بێت و وه‌زاره‌تی دارایی، ئێمه‌ی سه‌رپشككردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان ئامێری پشكنین بۆ گه‌شتیاران دانراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه و گوتی: "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ئامێری پشكنینمان له فڕۆكه‌خانه و سنووره‌كان داناوه، خۆشبه‌ختانه تا ئێستاش هیچ نه‌خۆشێك به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستاندا نییه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا ده‌رمانی پێویست له جیهاندا تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری پاڵپشت هه‌یه و دڵنیایی ئه‌وه‌یشیدا كه ئاماده‌كارییان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كردووه.
دكتۆر سامان به‌رزنجی سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی كاڵای چینی و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گوتی: به‌پێی راپۆڕته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌و كاڵایانه‌ی له چینه‌وه دێن، جێگای مه‌ترسی نین و ئێمه‌ش به‌وردی چاودێری پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له په‌یوه‌ندیداین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.