پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناو بازاڕی عهلافهكانی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ڕه‌ته‌قه ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له چه‌مچه‌ماڵ پێی ڕاگه‌یاندین: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕی عهلافهكانی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنی دوو بنه‌ماڵه‌وه شه‌ڕه‌ته‌قه ڕوویداو له ئاكامدا دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی (ج،غ) ته‌مه‌ن 45 ساڵ و (م، ب) بریندار بوون و گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ.
گوتیشی: یه‌كێك له برینداره‌كان په‌یوه‌ندی به كێشه‌كه‌وه نه‌بووه و به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و ئێستاش هه‌ردوو بیندارهكه له نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه به‌ر له 5 مانگ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان دوو بنه‌ماڵه له گوندی "گوڵم كه‌وه"ی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕووده‌دات و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س بریندار ده‌بن و ئه‌مڕۆش له ناو بازاڕی عهلافهكانی چه‌مچه‌ماڵ چاویان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێت و به‌هۆی هه‌مان كێشه‌ی كۆنه‌وه ده‌بێته شه‌ڕه ته‌قه و به‌هۆیه‌وه دووكه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن كه یه‌كێكیان بێلایه‌نه و هیچ په‌یوه‌ندی به كێشه‌كه‌وه نه‌بووه و فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه.
په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كان هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و پۆلیسی قه‌زاكه‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.