جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی حکومەتی بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دووپاتکردەوە و رایدهگهێنێت ، چەند کەسێکی دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک و خۆیان دەیان ملیۆن دۆلاری حکومەت قەرزارن و ئامادە نین قەرزەکە بدەنەوە.
جوتیار عادل وتهبێژى حكومهتى ههرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئێمە وەك حكومەتی ھەرێم پابەندین بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، یەكێك لە بڕگەكانی وەرگرتنەوەی قەزەكانە لە بازرگانان.
راشیگهیاند ، كەسێك كە خۆی بە بازرگان دەزانێت و حزبێكی دامەزراندووە، بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز دەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوی خەڵك و رای گشتی بەلارێدا ببات، ئەو كەسە 70 ملیار دینار قەرزدرای خەڵكەوە و حكومەت داوی كردووەتەوە، ھەروەھا ئەو كەسە تۆمەتبارە بە زەوتكردنی موڵك و ماڵی دەوڵەت و دەیەوێت ناوچەیەكی سەوزایی شاری سلێمانی بكات بە ڤیلا و بیفرۆشێتەوە، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم، لە وەرگرتنەوەی قەرزەكان چاوپۆشی لە كەس ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.