لە گەڕەکی باروتخانەی كەركووك، ده‌یان كاسبكار شەقامێكی سه‌ره‌كیان داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی 2ی 2020 دەیان كاسبكار شەقامی سەرەکی هەردوو گەڕەكی ئازادی بۆ رەحیماوا له دژی بڕیارێكی ئیدارەی پارێزگاری سه‌پێندراوی كەركووك داخست.
كاسبكار ئاگریان كردەوە و رێگەیان بە هاتوچۆنەدا، ئەوەش دژی بڕیارێكی ئیدارەی كەركووك كە بڕیاریداوە دوكانەكان لەپێناو دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتریدا بڕوخێنێت.
كاسبكاره خۆپیشانه‌ره‌كان راینگه‌یاند: ئیداری كه‌ركووك ده‌یه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه دوكانه‌كانمان ده‌رووخێنن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئیداره‌ی كه‌ركووك بریایداوه به تێكدانی سه‌رجه‌م ئه‌و دوكان و خانووانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامی گشتی گه‌ڕه‌كی باروتخانه كه هاووڵاتیان بۆ خۆیان دروستیان كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.