وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: رێ و شوێنی زیاتر دەگرێتەبەر و ئامێری پشكنینی سەرەتایی بۆ هەموو دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان ڕەوانە كرد.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكرده‌وه، لە ئێستادا ژمارەیەكی زیاتری ئامێری پشكنینی سەرەتایی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ هەموو دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان ڕەوان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه وەزیری تەندروستی رایگەیاندبوو كە هه‌رێمی كوردستان به جدی كار له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات و هه‌موو رێكارێكی پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.